رووداو دیجیتاڵ
له ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور لە سنووری شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، ده‌ست به‌سه‌ر سێ باز و دوو مه‌یموونی جۆری ماکاکدا گیرا و هه‌وڵدەدرا بە نایاسایی بازرگانییان پێوەبکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، وه‌زاره‌تی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بۆ رێگری له بازرگانیی به‌و جۆره گیاندارانه‌ی مه‌ترسیی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره، به‌رده‌وامن. وه‌زاره‌تەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئەو سێ بازە لەژێر کوشنی شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک شاردرابوونەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دوو مه‌یموونی ماکاک له‌نێو قه‌فه‌سێکی داریندا دۆزرانه‌وه که له به‌شی خواره‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێکی گوماناوی جێگیر کرابوو.
مەیموون و بازەکان، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگای شرنەخ کران.
داواکاریی گشتیی سلۆپی دەستی بە لێکۆڵینه‌وه کردووە، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی تورکیا روونی نەکردووەتەوە، باز و مەیموونەکان لە تورکیاوە دەهێنرانە هەرێمی کوردستان، یان لە هەرێمی کوردستانەوە دەبرانە تورکیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ