ئامەدسپۆر بە تاکەگۆڵی رەشۆ شکستی بە ئەنقەرەگوجو هێنا

12-01-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر لە دوایین چرکەکاندا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و یانەی ئەنقەرەگوجوی تووشی شکست کرد.
 
یانەی ئامەدسپۆر لە هەفتەی 19یەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی ئەنقەرەگوجوی کرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
 
یارییەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 12-1-2025 لە ئامەد بە ئامادەبوونی نزیکەی 20 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو.
 
ئەگەرچی چەندین هەل بۆ هەردوولا رەخسا، بەڵام گێمی یەکەمی یارییەکە بێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتاییهات.
 
لە گێمی دووەمدا هەردوولا و بەتایبەتیش ئامەدسپۆر گوشاری زۆریان دەکرد بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن.
 
یاریزانانی ئامەدسپۆر چەند هەلێکی ئاسانیان لەدەستدا. بەتایبەتی دوای خولەکەکانی 70 هەریەک لە ئاداما تورارێ و چەکدار ئۆرهان دوو هەلی گۆڵکردنیان لەدەستدا. 
 
ئاداما تورارێ کە ئامەدییەکان بە 'رەشۆ' ناوی دەبەن، لە خولەکی 90+6ی یارییەکە کە دوایین چرکەکان بوو، لە دەرەوەی هێڵی سزاوە لێدانێکی زەوینیی ئاراستەی گۆڵی ئەنقەرە گوجو کرد و سێ خاڵی بۆ ئامەدسپۆر دەستخست. بەمجۆرە یارییەکەی بە 1-0 بۆ ئامەدسپۆر کۆتاییهات. 
 
ئامەدسپۆر لە کۆی 19 یارییدا 29 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی پێنجەمی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیایە. ئەمە لەکاتێکدایە یانەی کۆجائەلی سپۆر 41 خاڵی هەیە و پێشەنگە. هەروەها یانەی کاراگومروک و باندرماسپۆر 34 خاڵیان هەیە دووەم و سێیەمن. یانەی ئەرزەڕۆم سپۆریش بە 30 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."