بەغدا بەرمیلێک نەوت بێ بەرامبەر دەداتە هەر خێزانێکی ئاوارەی هەرێمی کوردستان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاری دا بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان یەک بەرمیل نەوت بنێرێت.
 
ئەو بڕیارە رۆژی 11ی کانوونی دووەمی 2025 لەلایەن عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە وەکالەت دەرکراوە.
 
عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو بەرمیلە نەوتە بەبێ بەرامبەرە و تەنیا ئەو خێزانە ئاوارانە دەگرێتەوە کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن."
 
نرخی هەر بەرمیلێک نەوت کە حکومەتی فیدراڵی بۆ هاووڵاتییانی دابین دەکات، 30 هەزار دینارە جگە لە کرێی گواستنەوە.
 
عەلی جەهانگیر گوتیشی، "بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، نزیکەی 21 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو نەوتەیان پێ بگات."
 
زۆرینەی ئاوارەکانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان کە لە کەمپەکانى هەولێر و دهۆکن، خەڵکی قەزای شنگالن، بە فەرمی ئەرکی دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە ئەستۆی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی حەلەب لەدوای هێرشەکەی سوپای عەرەبی سووری.

15 لایەنی سیاسیی کوردستان: ئەوەی لە حەلەب بەرامبەر کورد دەکرێت "کۆمەڵکوژییە"

15 حیزب و لایەنی سیاسیی کوردستان لەبارەی دۆخی کورد لە حەلەب و رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە و رایانگەیاند، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە "جۆرێکە لە جێنۆساید". داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێن و رێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە بکەن.