سایلۆی هەولێر: ئەو جووتیارانەی پارەی گەنمی ساڵی 2015یان وەرنەگرتووە سەردانمان بکەن

12-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سایلۆی هەولێر رایگەیاند، هەر جووتیارێک پارەی گەنمی ساڵی 2015ـی وەرنەگرتووە سەردانیان بکات. بەرپرسانی سایلۆکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک دەڵێن، لای ئەوان پارەی ئەو ساڵەی جووتیارانە نەماوە پێشتر خەرج کراوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا سایلۆی هەولێر رایگەیاند، دوایین رۆژ بۆ سەردانی ئەو جووتیاران، 25ـی ئەم مانگەیە بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی 2015.
 
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، کە سەرپەرشتیی سایلۆکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکات، رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پارەی گەنمی ساڵی 2015 لە سنووری ئێمە نەماوە و پێشتر هەمووی دابەشکراوە".
 
نازم محەممەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی دهۆکیش، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پارەی ساڵی 2015ـی جووتیارانی سنوورەکەیان نەماوە و هەمووی پێشتر وەریگرتووە.
 
ساڵانە حکومەتی عێراق پێدانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە پاساوی جیا دوادەخات، تاوەکو ئەمڕۆ لە کۆی زیاتر لە 300 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی رابردوو، کەمتر لە 100 ملیار دیناری ناردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆڵی تاقیکردنەوە قوتابخانەیەک. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوە لەنێو باڵەخانەی قوتابخانەکان رادەگرێ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە راگرتنی هەموو جۆرە هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەک لەنێو باڵەخانەی قوتابخانەکان و جەخت دەکاتەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک قوتابیان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی قوتابخانە بکەن.