چوار حوکمدراوی بادینان پێنجشەممە ئازاددەکرێن

12-03-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پارێزەرێکی تیمی خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە چوار لە حوکمدراوانی بادینان ئازاد دەکرێن دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە سزاکانیان سووککرا. دەشڵێت، "بەڕێوەبەری بەشی یاسایی چاکسازیی پێی راگەیاندووین کە هیچ کێشەیەکیان نییە و ئازاد دەکرێن." 
 
رۆژی یەکشەممە 12-3-2023، بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژی پێنجشەممە 16ـی ئادار دوای تەواوکردنی ماوەی حوکمەکانیان لە گرتووخانە، چوار حوکمدراوی بادینان ئازاد دەکرێن، ئەوانیش هەریەک لە (ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعید)ن."
 
هەروەها بڕیارە لە 9ـی ئەیلوولی 2023، بەگوتەی بەشدار حەسەن، شێروان شێروانیش ئازاد بکرێت. "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو داوای ئازادکردنی بەمەرجمان بۆ پێشکێشکردووە و بڕیارە لەو مانگەدا ئازاد بکرێت."
 
ئەو پارێزەرە پێیوایە، پێشتر ئەو حوکمدراوانە سزاکانیان بۆ "سووککرا" و ئەوەش دەرفەتێکی "باشبوو" بۆ ئەوەی ماوەیەکی کەمتر لە گرتووخانە بمێننەوە و خێراتر ئازادبکرێن.
 
دادگەی تاوانی هەولێر رۆژی 16-2-2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا. مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 60%ـی سزاکەیان جگە لە شێروان شێروانی کە 50% بوو کەمکرایەوە. 
 
رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2020، شێروان شێروانی دەستگیرکرا، ئەوکات دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، لە پارێزگای دهۆک دەستگیرکراوە و تۆمەتبارە بە "گوتنى قسەى نەشیاو، تۆمەت دروستکردن و تێکدانى ئاشتیی کۆمەڵایەتى."  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."