لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە دەستگیرکرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە و بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە و بەناوی کۆمپانیای پاککەرەوە. بەرپرسێک لە شارەوانی هەولێر دەڵێ، دژی جەژنانە نین بۆ کرێکارانی پاککەرەوە و رێگەش نادەن، کە بەناوی کرێکارەکانەوە پارە وەربگیرێت. 
 
تۆمەتبارەکە لە گەڕەکی زەرگەتە لە سلێمانی دەستگیرکراوە. پۆلیس لە راگەیێندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە: "تۆمەتبارەکە نزیکەی 150 هەزار دیناری لە هاووڵاتییان وەرگرتبوو و دەستی بەسەردا گیرا".
 
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەکانی بە (ر، أ، خ) و لە دایکبووی ساڵی 2002 راگەیاندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە بە بڕیاری دادوەر  و بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە دەکرێت.
 
ژیار جەلال، بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کرێکارانی ژینگەپارێزی ساڵێک 12 مانگ کار دەکەن، لە جەژنەکاندا خەڵکانی بەخشندەی هەولێر بە بڕە پارەیەک هاوکارییان دەکەن، ئەوە بووە بە کولتوورێکی جوان و ئێمە دژی نین".
 
ژیار جەلال داوا دەکات، خەڵک کرێکارە راستەقینەکان بناسانەوە پاشان جەژنانەیان پێ بدەن. گوتیشی: "هەر گەڕەکە و تیمێک پاکی دەکەنەوە چەند ساڵێکە لەو گەڕەکەن، هەروەها کرێکارەکان داوای جەژنانەیان کرد دەبێ ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای پاککەرەوەیان لەگەڵدا بێ و بەوە دەتوانن بیانناسنەوە".
 
لەگەڵ رێنماییەکانیشدا، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لە هەولێر گوتی، هەر کەسێک بە ناوی کرێکاری ژینگەپارێزەوە پارەی جەژنانە وەربگرێت و کرێکاریش نەبێ، لیژنەکانی قایمقامییەتی ناوەندی هەولێر رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنە بەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

وەزارەتی دارایی: خەرجنەکردنی بەشێکی مووچەی خانەنشینان بەهۆی رێکاری کارگێڕییەوە بووە

جێگری سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر دەڵێ، زیاتر لە 800 ئەندامیان سێ مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە. وەزارەتی دارایی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی تەواو نەبوون و پەسندنەکردنی دۆسیەکانیان نەتوانراوە لە مانگی شوباتدا بخرێنەوە نێو لیستی مووچەوە، بۆیە پارەیان بۆ نەنێردراوە.