نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهائەدین: دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت لایەنە سیاسییەکان یەکڕیز و تەبا بن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە. "هەردوولا جەختیان لە یەکڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسییەکان کردەوە". 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی "هەستیاریی قۆناخەکە و مەترسیی پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا دەخوازێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکڕیز و تەبا بن، بۆ ئەوەی پێکەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە و قەوارەی فیدراڵی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بپارێزن".
 
نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکەدا دووپاتی کردەوە کە "وەک هەمیشە لە هەوڵەکانی بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی بەردەوام دەبێت، تاوەکو هەرێمی کوردستان بە ئارامی و سەقامگیری ئەم قۆناخە هەستیارە تێپەڕێنێت."
 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، کە تێیدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە. لای خۆشییەوە، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی "دەستخۆش"ی لە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و رۆڵی ناوبراوی لەو ئاراستەیەدا بە "گرنگ" نرخاند.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کرێکاری ژینگەپارێز

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە و بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە و بەناوی کۆمپانیای پاککەرەوە. بەرپرسێک لە شارەوانی هەولێر دەڵێ، دژی جەژنانە نین بۆ کرێکارانی پاککەرەوە و رێگەش نادەن، کە بەناوی کرێکارەکانەوە پارە وەربگیرێت.