رووداو دیجیتاڵ
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناحیەی دارەتوو لە هەولێر بیسترا. بەرگری شارستانی دەڵێ، ئۆتۆمبێلێکی گاز تەقیوەتەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 10:00 لە رووداوەکە ئاگادار کراینەوە و دەستپەجێ تیمی تایبەت بە گازمان گەیشتە شوێنی رووداوەکە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی: "ئۆتۆمبێلەکە سیستمی گازی (LPG) بووە، دەستبەجێ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و تیمەکانمان تەرمەکەیان دەرهێناوە".

رووداوەکە لە ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر لە پارێزگای هەولێر روویداوە.
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ