عێراق: بڕیارەکەی پەکەکە دەبێتە هۆی پێداچوونەوە بە پاساوەکانی بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکەکەمان

12-05-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و دەڵێت، دەبێتە دەستپێکێک بۆ پێداچوونەوە بەو بیانووانەی بەکاردەهێنران بۆ مانەوەی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بڕیارەکەی پەکەکە "دەرفەتێکی راستەقینە دەڕەخسێنێت بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێکان".
 
باس لەوەش دەکات: "ئێمە پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە ئامانج لێی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیرییە".
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم پێشهاتە "دەروازەیەکی سروشتییە بۆ پێداچوونەوە بەو بیانوو و پاساوانەی زۆر جار بۆ پاساودان بە بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکی عێراق بەکاردەهێنران."
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە،  پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە دەبنە هۆی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و گرنگیی چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە، بە شێوەیەک خواستی گەلانی ناوچەکە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان بەدیبهێنێت.
 
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند، کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامی کۆنگرەکە پەکەکە بە فەرمی خۆهەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.