لە ساڵێکدا 80 هەزار گەشتیار چوونەتە 'ئەشکەوتی خوێ' لە باکووری کوردستان

12-07-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
لە ساڵێکدا 80 هەزار گەشتیار چوونەتە 'ئەشکەوتی خوێ' لە باکووری کوردستان
لە ساڵێکدا 80 هەزار گەشتیار چوونەتە 'ئەشکەوتی خوێ' لە باکووری کوردستان
A+ A-

رووداو-هەولێر

"ئەشکەوتی خوێ لە چیای خوێ" ئەمە ناونیشانی ئەشکەوتێکە لە شارۆچکەی قوڵپی سەر بە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان، ئەو ئەشکەوتە لە پارەوە دەرگەی بۆ گەشتیاران واڵاکردووە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە.
 
نیازی داغدەلەن، گەشتیار گوتی: "نەمدەزانی شوێنێکی وەها هەیە، بەڕاستی ناوازەیە. دەزانم کە زۆر شوێنی سەرنجڕاکێش لە وڵاتەکەمان هەیە، من مامۆستام، بەڵام ئەشکەوتی خوێم نەبیستبوو، پێشنیازدەکەم هەمووان بێن بیبینن".
 
ئەو خوێیەی لەو ئەشکەوتەدا هەیە، لە کۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی بەکارهاتووە، بوونی ئەو خوێیە کەشوهەوایەکی تایبەتی بە ئەشکەوتەکە بەخشیوە کە جێی سەرنجی گەشتیارانە.
 
شەوال داغدەلەن، گەشتیار باسی دەڵێت: "زۆر خۆشە، سەرەتا کە هاتینە ژوورەوە سەرمامان بوو. ئەشکەوتەکەمان کەشوهەوایەکی تایبەتی وەهای هەیە. ئێرەم زۆر پێ خۆشە، جوانییەکی ئەفسووناوی هەیە. 80 مەتر لە ئاستی زەوی نزمترە، ئەم ئەشکەوتە میراتی شانشینی ئاراراتە. ئەم خوێیە سەرچاوەی شیفایە، بەتایبەتی بۆ تەنگەنەفەسی".
 
لە ساڵی 2017ـەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو ئەشکەوتە ببێتە ناوەندێکی چارەسەری سرووشتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.