23 هەزار قوتابی لە ورمێ وازیان لە خوێندن هێناوە

12-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێ دەڵێ، 23 هەزار قوتابی لە سنووری ئەو پارێزگایە وازیان لە خوێندن هێناوە.
 
رۆژی سێشەممە، 12ـی ئابی 2025، عەلی ئەکبەر سەمیمی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەڤانان باسی لە وازهێنانی قوتابییان لە قۆناخە جیاوازەکانی خوێندن لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
 
عەلی ئەکبەر سەمیمی رایگەیاند: "بەپێی بەدواداچوونەکان، 23 هەزار قوتابی لە پارێزگای ورمێ بە هۆکاری جیاواز وازیان لە خوێندن هێناوە."
 
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێ ئاماژەی بەوەشکرد: "8 هەزار کەس لە قۆناخی بنەڕەتی و 15 هەزار کەس لە قۆناخی دواناوەندی بوون."
 
عەلی ئەکبەر گوتی: "لەنێو پارێزگاکانی ئێران، ورمێ پێنجەم پارێزگایە کە زۆرترین ژمارەی وازهێنانی لە خوێندن تێدا تۆمارکراوە."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێ، وازهێنانی ئەو قوتابییانە لە خوێندن چەندین هۆکاری لەپشتە، بەڵام "هەژاری، کارکردنی منداڵان بۆ یارمەتیدانی خێزانەکانیان و نەگەیشتنی قوتابیان بە قوتابخانە و هۆڵی خوێندن" لە هۆکارە سەرەکییەکانی وازهێنانن.
 
بەپێی ئامارێک کە ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران لە ساڵی 2023 بڵاویکردەوە، لە 7 ساڵی پێش ئەو ساڵەدا وازهێنان لە خوێندن لەو وڵاتە 26٪ زیادیکردووە و زیاتر لە 911 هەزار قوتابی لە خوێندن دابڕاون. لەهەمان کاتیشدا 40٪ـی دەرچووانی زانکۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێکارن.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین رێژەی وازهێنان لە خوێندن لە پارێزگای ورمێ تۆمارکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.