بەربژێرێکی یەکگرتوو لە سلێمانی: چاوەڕێ دەکەین 5 کورسی ببەین

12-11-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عومەر پێنجوێنی، بەربژێر و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەنگیان زیادی کردووە و چاوەڕێ دەکەن 5 کورسی ببەنەوە. 
 
عومەر پێنجوێنی رایگەیاند، یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستاندا 60 هەزار دەنگی زیادکردووە و گوتی، "ژمارەی کورسییەکانمان لە چوارەوە بەرەو پێنج دەڕوات، چونکە لە هەولێر 38 هەزار و 153 دەنگمان هێناوە. بە دڵنیاییەوە ئەمە کورسییەک دەکات، بەڵام دەبێ کۆمیسیۆن رایبگەیێنێت. لە هەموو شوێنەکاندا دەنگمان زیادی کردووە. ئێستا سێیەمی کوردستانین."
 
لەبارەی ئەو دەنگانەی خۆی بەدەستی هێناون، عومەر پێنجوێنی گوتی:"لە سلێمانی د. موسەننا یەکەمە کە زیاتر لە 38 هەزار دەنگی هێناوە. منیش نزیکەی 18 هەزار دەنگم هێناوە".
 
بەشێک لە ئامارەکان باس لەوە دەکەن، یەکگرتوو لە هەولێر 28 هەزار دەنگی هەیە، بەڵام عومەر پێنجوێنی گوتی:"ئەو 28 هەزارە داتای ئێوارەیە. ئێمە لە رێگەی چاودێرەکانمانەوە پێمانگەیشت، بەڵام لە بەشێک لە ناوچە دوورەدەستەکاندا چاودێرمان نەبوو و نزیکەی کاژێر 8-9ی دوێنێ شەو ئەنجامەکانمان پێگەیشت. ئەوەی پیمانگەیشتووە لە هەولێر، کورسی تێدەپەڕێنێت".
 
عومەر پێنجوێنی گوتی، لە هەڵبژاردنەکەی پاردا یەکگرتوو لە سلێمانی 52 هەزار دەنگی هەبوو، بەڵام ئەم ساڵ بەرەو 65 هەزار دەڕوات؛ بەمجۆرە لە سلێمانی 12 هەزار دەنگی زیاد کردووە.
 
 
سەبارەت بە دهۆک، عومەر پێنجوێنی گوتی:"لە دهۆکیش جاری پێشوو 42 هەزار دەنگ بوو، ئێستا بەرەو 73 هەزار دەڕوات. لەوێش نزیکەی 30 هەزار دەنگمان زیاد کردووە؛ هەروەها لە هەولێریش 19 هەزار و شتێک بوو، ئێستا بەرەو 38 هەزار دەڕوات، کەواتە خەریکە دەبێتە دوو هێندە".
 
هەموو ئەمانە لەکاتێکدان، کە هەتا ئێستا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی فەرمیی بڵاونەکردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرگەی قوتابخانەیەک لە سنە

رۆژی شەممە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە دادەخرێن

بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا و پەتای وەرزی، رۆژی شەممە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە دادەخرێن و خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین.