لە تورکیا ئارەزووی بەخێوکردنی کۆتر ژیانی کەسێک دەگۆڕێت

12-12-2020
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
.محەممەد ئۆزیەر 25 ساڵ پۆلیس بووە و دوای خانەنشینبوونی خەریکی بەخێوکردنە و زیاتر لە 250 کۆتری هەیە
.محەممەد ئۆزیەر 25 ساڵ پۆلیس بووە و دوای خانەنشینبوونی خەریکی بەخێوکردنە و زیاتر لە 250 کۆتری هەیە
نیشانەکردن تورکیا کۆتر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حەز و ئارەزووی کۆتر پۆلیسێکی خانەنشینی لە شاری بورسەوە پەلکێشی باخێک کردووە. محەمەد عەلی ئۆزیەری 62 ساڵ دوای 23 ساڵ خزمەت وەکو پۆلیس، خانەنشین بووە و باخێکی 5 دۆنمیی لە دەشتاییەکانی ئینهیساردا دروست کردووە و لەگەڵ هاوژینەکەیدا لێی نیشتەجێ بووە. 
 
محەمەد عەلی ئۆزیەر دەڵێت: "زۆر دڵخۆشم بەوەی لێرەم. رۆژێک بێ ئێرە هەڵناکەم. کوڕێکم لە ئیستەنبووڵە، هەندێک جار سەردانی دەکەم. زۆر زۆر ... رۆژێک یان دوو رۆژ دەمێنمەوە، بمبەستنەوە ناتوانم و دەگەڕێمەوە."
 
هەروەک خۆی دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی ئەم گۆڕانکارییە بەخێوکردنی کۆترە. ئۆزیەر ئێستا زیاتر لە 250 کۆتری هەیە. هاوکات مەڕ، قەل، مریشک و ئاژەڵی دیکەش بە خێو دەکات.
 
ئۆزیەر دەشڵێت: "ئەم تامەزرۆییەم لە منداڵییەوە هەبوو. چێژی زۆر لە بەخێوکردن و گرنگیدان بە کۆتر دەبینم. کۆتر بۆ من خەمڕەوێنە. کام شار لە کۆتردا ناوبانگی هەبێت، دەڕۆم و لەوێ کۆتر دەکڕم."
 
ئۆزیەر شارەزایە لە لێکدان و جووتکردنی کۆتر و بەشێک لە کۆترەکانی تایبەت و گرانبەهان. ئەو دەڵێت کۆتر لای ئەو عەشقە نەک باڵندە.
 
ئەو پۆلیسە خانەنشینە باس لەوە دەکات: "کۆتر بۆ من گەورەترین خەونە. شەو نییە کۆتر نەیەتە خەونم. بیر دەکەمەوە ئاخۆ ئەم سپییە لەگەڵ زەردەکە جووت بکەم، بێچوویان چۆن دەبێت."
 
یەکێکی دیکەش لە حەز و خولیاکانی ئەو پۆلیسە خانەنشینە چاندنی نەمامە، جگە لە بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندە، ژمارەیەکی زۆر داری چاندووە و رۆژانە خزمەتیان دەکات. 
 
ئۆزیەر دەڵێت، لەوەتەی لەو باخەدا دەژی، وا هەست دەکات رابردووی بەفیڕۆچووە و دووبارە لەدایکبووەتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکە تێکشکاوەکەی لیبیا.

سندووقی رەشی فڕۆکە تێکشکاوەکەی سوپاسالاری لیبیا دۆزرایەوە

بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، کە هەردوو ئامێری تۆمارکردنی دەنگی نێو ژووری فڕۆکەوان و سندووقی رەشی (تۆمارکەری داتا) ئەو فڕۆکە تایبەتەیان دۆزیوەتەوە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سوپاسالاری لیبیا و چوار لە یاوەرانی.