رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامهی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه شەش ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025، ناوەندی راگەیاندن و چاپهمهنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیێندراوێکدا ناسنامەی سێ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی 2019 لە ناوچەی زاپ لە سنووری هەرێمی کوردستان، لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە: مەزڵووم ئالاس، ناسراو بە شاهین جیلۆ (لەدایکبووی مێردین)، رامان حەسەن یوسف، ناسراو بە دەمهات دربێسی (لەدایکبووی دربێسی) قۆسەین عەبدۆ، ناسراو بە زنار حەسەکە (لە دایکبووی حەسەکە).
ئەو سێ گەریلایە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بە ناوی "چنگ" گیانیان لەدەستداوە.
راگەیاندنی ناسنامەی ئەو گەریلایانە لەکاتێکدایە، پڕۆسەیەکی نوێی چارەسەری لە تورکیا لە ئارادایە کە لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد. دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێت و چەک دابنێت.
لەو چوارچێوەیەدا، پەکەکە لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا و رۆژی 11ـی تەممووزی 2025ـیش، 30 گەریلای پەکەکە بەشێوەیەکی سیمبوولی لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان سووتاند.
هەروەها رۆژی 6ـی ئابی 2025، "کۆمسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" بە 51 ئەندام لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەری پێکهێندراوە و تاوەکو ئێستا دەیان جار کۆبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ