هاکان فیدان لەگەڵ شاندێکی حەماس کۆبووەوە

24-12-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کۆبووەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل حەییە کۆبووەوە. لەگەڵ شاندەکەی حەماس هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین بارودۆخی غەززە کردووە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی قۆناخی دووەمی پلانی ئاشتیی غەززە ئاڵوگۆڕ کرا. فیدان باسی له‌وه‌ كرد، تورکیا لە هەموو بۆنە‌ نێودەوڵەتییەکاندا بە بەهێزترین شێوە بەردەوامە لە بەرگریکردن لە مافی فەلەستینییەکان. 
 
فیدان ئاماژەی بەو کارانە دا، کە بە گوتەی ئەو وڵاتەکەی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییەکانی مانه‌وه‌ و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەیکات.
 
شاندی حەماس ئاماژەی بەوە کرد کە مەرجەکانی ئاگربەستیان جێبەجێ کردووە، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی غەززە، ئەو هەڵوێستەی ئیسرائیلیش بۆ رێگریکردنە لە چوونە نێو قۆناخی دووەمی پلانی ئاشتی.
 
شاندەکە باسی لەوەش کرد  60٪ـی ئەو بارهەڵگرانەی رێگەی چوونەژوورەوەیان بۆ غەززە پێدەدرێت، کاڵای بازرگانیان پێیە، بڕی هاوکارییە مرۆییەکان لە ئاستی پێداویستییەکاندا نییە. له‌به‌رئه‌وه‌ کورتهێنان لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، دەرمان، پێداویستی مانه‌وه‌ و سووتەمەنی بەردەوامە.
 
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتەوایی نێوان گرووپە فەلەستینییەکان و بارودۆخی کەرتی رۆژئاوا تاوتوێ کرا. جەخت لەسه‌ر ئه‌وە کرایەوە کە کرده‌کانی ئیسرائیل لە کەرتی رۆژئاوا بە هیچ شێوەیەک جێگه‌ی قبوڵ نین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."