کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت

12-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، پێنجشەممە هەور لە ئاسمانی کوردستان نامێنێت و کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت؛ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای سبەی شەممەی بەمشێوەیەیە خستووەتەڕوو: "لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی ناوبەناو دەبارێ، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و شەو ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت".
 
لە 07ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارینی ناوبەناو باشووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە 9ـی مانگدا لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشوهەوا ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو چەند رۆژی داهاتوو ناسەقامگیری کەش بەردەوام دەبێت؛ هەندێک رۆژ و کات نمەباران دەبارێت و هەندێک کات دۆخەکە ئاسایی دەبێ، پێنجشەممە 18ـی ئەم مانگە دۆخی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی نزم دەبێتەوە و سبەی هاوشێوەی ئەمڕۆیە و بەمشێوە دەبێت:
 
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.