نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 40 ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، ئەو حیزبە لە هەردوو قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی و حوکمڕانی دا رۆڵی دیاری هەبووە.
 
رۆژی هەینی، 12-12-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
 
لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "حیزبی زەحمەتکێشانى كوردستان لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا، چ لە قۆناخی خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕش دا، چ لە قۆناغی ئازادی و حوكمڕانی دا، ئاماده‌يى و رۆڵی ديارى لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا هەبووە."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە کە حیزبی زەحمەتکێشان "لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان دا، قوربانيى داوه‌."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دا، نێچیرڤان بارزانی جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی دەکاتەوە و دەڵێت: "لەم یادەدا، بە رێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە؛ بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان."
 
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکێکە لە حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 1985 دامەزراوە و ئەمڕۆ یادی 40 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیانەکانی لافاو لە قوتابخانەیەکی سنووری چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

لەسەر راپۆرتی دوو لیژنە قەرەبووی زیانی قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵ دەکرێتەوە

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو لیژنەکە لە پەروەردەی سلێمانی پێکهێنراون و راسپێردراون بەوەی تاوەکو رۆژی یەکشەممە راپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی لافاوەکە بە قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکانی سنوورەکە ئامادە بکەن.