کەشناسی: نمەباران ئەمشەو و سبەی لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام بێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سپیی نێوەڕاست بەردەوام دەبێت و "پێشبینی دەکرێ ئەمشەو و سبەی نمەباران لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام بێ، لە هەندێک ناوچەش بڕێکی باش باران دەبارێ."
 
لە راپۆرتی کەشناسی بۆ پێشبینی بارانبارین بۆ ئەمشەو و سبەی شەممەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێ ئەمشەو و سبەی بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێ و "بەرەبەیانیی سبەی بڕێکی باش باران لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەولێر، بەتایبەتی لە نێوان بەردەڕەش و بەحرکەدا ببارێت."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێوارە و شەوی شەممە نمەباران تەنیا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبێت و پاشان کۆتایی دێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێ.
 
کەشناسی پێشبینیش دەکات رۆژی یەکشەممە شەپۆلەکە کۆتایی بێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز ببێتەوە.
 
پێشبینیی کەشناسی بۆ بڕی بارانبارین بۆ ئەمشەو و سبەی بەم شێوەیە:
 
- پارێزگای هەولێر:
 
سەنتەری هەولێر:  ئەمشەو 3-5 میلیمەتر؛ سبەی 7-10 میلیمەتر
 
باکووری رۆژئاوای هەولێر: ئەمشەو 2-3 میلیمەتر؛ سبەی 12-15 میلیمەتر
 
رۆژئاوای هەولێر: ئەمشەو 2-3 میلیمەتر؛ سبەی 10-12 میلیمەتر
 
ناوچە شاخاوییەکان: ئەمشەو 4-6 میلیمەتر؛ سبەی 8-10 میلیمەتر
 
- پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ:
 
سەنتەری دهۆک: ئەمشەو 8-11 میلیمەتر؛ سبەی 4-6 میلیمەتر
 
سەنتەری زاخۆ:  ئەمشەو 5-8 میلیمەتر؛ سبەی 1-2 میلیمەتر
 
ئاکرێ: ئەمشەو 2-3 میلیمەتر؛ سبەی 3-5 میلیمەتر
 
ناوچە شاخاوییەکان: ئەمشەو 4-6 میلیمەتر؛ سبەی 3-5 میلیمەتر
 
- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان:
 
سەنتەری سلێمانی: ئەمشەو 2-4 میلیمەتر؛ سبەی 7-10 میلیمەتر
 
سەنتەری راپەڕین: ئەمشەو 3-5 میلیمەتر؛ سبەی 6-8 میلیمەتر
 
سەنتەری هەڵەبجە: ئەمشەو 1-3 میلیمەتر؛ سبەی 8-10 میلیمەتر
 
ئیدارەی گەرمیان: ئەمشەو 1 میلیمەتر؛ سبەی 7-10 میلیمەتر
 
- پارێزگای کەرکووک:
 
سەنتەری کەرکووک: ئەمشەو 2-4 میلیمەتر؛ سبەی 8-10 میلیمەتر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە