کوردستان
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بەهۆی بارانبارینەوە لە گەڕەکی هەولێری نوێ . وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروستبووەوە و بەشێک لە هاونیشتمانییانیش لەڕێگەی رووداوە داوای بەهاناوەچوون دەکەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش دەڵێت، تاقیکردنەوەکانی رۆژی پێنجشەممە بۆ شەممە دواخران و دەوامی قوتابخانەکانیش کرایە پشوو.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی رۆژی پێنجشەممە 13-1-2022 بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، شەوی رابردوو بارانێکی زۆر لە هەولێر باریوە و بەهۆیەوە لە گەڕەکەکانی تەیراوە، شۆڕش، نووسەران، گوڵان، عەنکاوە، بەحرکە، هەولێری نوێ و لە شەقامی 100 مەترییش ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایان بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکامان جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت "تکایه له دڵهڕاوکێ مهبن، پاش کهمێکی دیکە له راگەیێنراوێکدا رایدهگهیێنین که ئهمڕۆ له بهر بارانی بهخوڕ پشووی قوتابخانه دهبێت و بۆ وردەکاریی تاقیکردنهوهکان بهڕێوهبهرایهتیی گشتی پهروهرده راگەیێنراوی دهبێت."
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، پشووهکه سنووری پارێزگای ههولێر جگه له ئیدارهی سۆران دهگرێتهوه و تهنها بۆ پهروهرده پشوو دهبێت.
فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە نێوان گەڕەکی برایەتی و ئەفسەران گوتی " ئەو ئاوەی بەرزبووەتەوە لە شەقامی 100 مەتریی هەولێرەوە هاتووەتە ئەو گەڕەکانە، بەشێک لە ماڵەکان و دەرمانخانەکان کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە، چونکە ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاوەڕۆکانیش بە تەواویی گیراون. بەشێک لە هاونیشتمانییان هەوڵی دروستکردنی بەربەست دەدەن بۆ ئەوەی ئاو نەچێتە نێو ماڵەکانیانەوە."
هەروەها بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو بەشێک لە دیواری گوندی ئیتاڵی 2 لە هەولێر رووخاوە، بەڵام زیانی نەبووە.
نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای دهۆک لە شەوی رابردووە بارانبارین هەبووە، بەڵام لە کاژێر 7:00ی بەیانییەوە بارانبارین وەستاوە و کەشوهەوا هەوری تەواوە.
پەیامنێری رووداو لە دهۆک دەشڵێت، لە دهۆک و دەوروبەریش نەرمە باران دەبارێت و نەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو. رێژەی بارانبارینیش لەنێوان 10 بۆ 15 ملیم بووە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر باریوە.
خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆک و شارەوانی ئەو شارە پێشتر ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ ئەوەی لافاو لە گەڕەکەکان دروست نەبێت، مەزراکان پاککراونەتەوە و ئێستاش تیمەکان لە ئامادەباشیدان.
خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆک و شارەوانی ئەو شارە پێشتر ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ ئەوەی لافاو لە گەڕەکەکان دروست نەبێت، مەزراکان پاککراونەتەوە و ئێستاش تیمەکان لە ئامادەباشیدان.
هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی دەڵێت، تاوەکو کاژێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 146.9 ملیمەتر باران لە سەنتەری شار باریوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە، لە ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم کاتانە 226.5 ملیمەتر بارانباریوە.
پەیامنێری رووداو لە سلێمانی دەشڵێت، ئەم شەپۆلە بارانبارینەوە تاوەکو رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ئێستا پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەیە. رێژەی بارانبارینیش تاوەکو چەند کاژێرێکی دیکە دەگاتە 100٪ و زۆر خێرا دەبێت.
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە گەڕەکی سەیداوەی هەولێر گوتی کە بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە ژێر پردی سەیداوە دروستبووە، بەڵام تاوەکو دێت ئاوەکە کەمدەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ترومپایانەی کە بەکارخراون.
چەند شۆفڵێک بۆ خاوێنکردنەوەی ژێر پردەکە لە گەڕەکەکەن و هەوڵی پاککردنەوەی دەدەن. محەممەد رەشید، ئەنجوومەنی کاسبکاران لە سەیداوە گوتی " ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیانەکە کەمترە، چونکە چەند رۆژێک پێش ئێستا زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەژێر پردەکە دەرهێنرا، شارەوانیی یەک، چوار رۆژ بەر لە ئێستا زیاتر لە 10 بارهەڵگر زبڵ و خاشاکیان فڕێداوە. ئێستاش نزیکەی 10 دووکان ژێر ئاو کەوتوون."

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بەهۆی ئەو لافاوەی لە چەند شەقامێک دروستبووە "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە لە هەندێک لە شەقامەکانی شار و دەوروبەری لافاو دروستبووە، بۆیە تکایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر کۆبووەتەوە خۆتان بپارێزن و رێگەی بەدیل بدۆزنەوە."
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە گەڕەکی هەولێری نوێ
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 13, 2022
وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو pic.twitter.com/iGof3QgxF9
هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی شۆڕش و لە نزیک بەرزەپردی شۆڕش ڤیدیۆیەکی بۆ رووداو ناردووە کە ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە 12-1-2022 بژار ئەکرەم، بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشبینی بارانی بەلێزمە بۆ رۆژی پێنجشەممە لەنێو سەنتەری پارێزگاکان دەکرێت و هەروەها رۆژی شەممە بەفر دەبارێت هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر بارستەهەوایەکی سارد، کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و تاوەکو رۆژی دووشەممە کاریگەری بارستە هەواکە بەردەوام دەبێت.
رۆژی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەخوڕ لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر و دەوروبەری لافاو دروستبوو، بەو هۆیەوە 12 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
لەدوای لافاوەکەی هەولێر دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوان کرا. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "بڕی شەش ملیار دینار خراوەتە سەر ئەو ئەژمارە بانکییەی، کە راگەیێندراوە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە".
بەپێی ئامارەکانی پارێزگاری هەولێر لەلافاوەکەی رۆژی 17-12-2021ی هەولێر کە 15 ناوچەی شارەکە و دەوروبەری گرتەوە ئاو چووە نێو 2509 ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاند، 402 خانوو زیانمەندبوون، 867 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوت کە بەشێکیان حکومین، 153 دووکان و مارکێت و کارگە زەرەرمەند بوون. بەپێی خەمڵاندنەکەی پارێزگای هەولێر زیانی لافاوەکەی هەولێر زیاتر لە 21 ملیار دینار بووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ