بەفر قوتابخانە و رێگەی هەندێ لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە

13-01-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرماوە، ئەمڕۆ شەممە لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگاکانی سنە، ورمێ و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ قوتابییان کرایە پشوو.
 
قایمقامییەتی شاری بانە لە پارێزگای سنە دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە سەرجەم قوتابخانەکان بەهۆی بارینی بەفرەوە دادەخرێن و دەوامی فەرمانگەکانیش دوو کاژێر درەنگتر لە کاتی ئاسایی دەبێت، واتە کاژێر 10.
 
لە شاری دیواندەرەش سەر بە پارێزگای سنە، قایمقامییەت لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە بڕیاریدا ئەمڕۆ شەممە قوتابخانەکانی قۆناخی سەرەتایی لە شار و گوندەکان دابخرێن.
 
بەپێی راگەیێندراوی رێگەوبانی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، رێگەی هاتووچۆی نێوان ئەو شارە و هەورامان کە بە ملەی ژاڵانەدا دەڕوات، بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە گیراوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی سەوڵاوا داوای لە شۆفێرەکان کردووە بە هیچ شێوەیەک لەو رێگەیەوە هاتووچۆ نەکەن.
 
لە شاری چاڵدێرانی پارێزگای ورمێش، قوتابخانەکانی سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن بەهۆی سەرما و بارینی بەفرەوە بۆ ئەمڕۆ شەممە داخران.
 
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی پارێزگای لوڕستان، رێگەی هاتووچۆی لانیکەم 154 گوند بەهۆی بارینی بەفرەوە گیراوە؛ رێگەی هاتووچۆی 210 گوندی دیکەش کە گیرابوو، کراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."