'مامۆستا سووتاو' لە مهاباد کۆچی دواییکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاعیرێکی بەنێوبانگی کورد لە شاری مهاباد کوچی دواییکرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026 رەسوول کەریمی، ناسراو بە مامۆستا سووتاو، لە تەمەنی 79 ساڵیدا لە شاری مهاباد کوچی دواییکرد.
 
رەسووول کەریمی، لە ساڵی 1947 لە شاری مهاباد لەدایکبووە، جگە لەوەی شاعیر و وەرگێڕ بووە، مامۆستای  فیزیا بووە لە قوتابخانەکانی شاری مهاباد و دەورووبەری وانەی فیزیای گوتووتەوە.
 
ئەو شاعیرە چەندین بەرهەمی شیعریی هەیە و جگە لەوەش (حەیدەربابا)ی شەهریاری بە کوردی و (مەم و زین)ی خانیی بە فارسی و چیرۆکی (ماسیی رەشی بچکۆلانە)ی سەمەد بێهڕەنگی بۆ کوردی وەرگێڕاوە.
 
یەکێک لە شیعرە دیارەکانی کە ئەو شاعیرەی پێ دەناسرێتەوە:
 
هەر دەژیم و سەربڵندم تاکو رۆژی مردنم
من بە پێوە گیان دەدەم قەت ناکەوم بۆ دووژمنم
من لەسەر بستووی ژیانا کۆنەدارم نانەوم
ملکەچت نابم دەبێ بمری بە مەرگت پێکەنم
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

خوێندنی باڵا سێ گرووپی خوێندکاران لە کرێی ماوەی درێژکردنەوەی خوێندن دەبەخشێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ناوچە دابڕێنراوەکان و سێ یەکەمەکان دەرکرد؛ هەرسێ گرووپەکەی خوێندکاران لە زانکۆکان لە کاتی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، لە پێدانی کرێی خوێندن دەبەخشرێن