وەزارەتی پێشمەرگە: فەرمانی وەرگرتنی زەوی بۆ زیاتر لە 9 هەزار پێشمەرگە دەرچوو

13-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی وەرگرتنی زەوی بۆ زیاتر لە نۆ هەزار پێشمەرگە، فەرمانبەر و خانەنشینی وەزارەتەکە دەرچووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێدانی زەوییەکان بەگوێرەی رێنمایی و فەرمانەکانی وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستانە و هەمان ئەو مەرجانەی بۆ فەرمانبەر پێویستە بۆ پێشمەرگەش هەمان شێوەیە".
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: "دوای نووسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (8720 لە 12-06-2024) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان بە پێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2024 تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەکەدا لە کۆی ئەو 18 هەزار و 879 ناوەی کە بە دوو کاروان رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کرابوو، ناوی 9 هەزار و 165 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە".
 
بە گوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە، ناوی ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە بە گوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیەیە:
 
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 114 کەس
- سنووری پارێزگای هەڵەبجە 18 کەس
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین 490 کەس
- سنووری پارێزگای سلێمانی 627 کەس
- سنووری پارێزگای هەولێر 3899 کەس
- سنووری پارێزگای دهۆک 2413 کەس
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 48 کەس
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1544 کەس
 
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت: "پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاوەکو ئێستا فۆڕمەکانیان تەواو نەکردووە پەلە بکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆڕمەکانیان".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشوازیی پاپای ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ رووداو: داوای پشتیوانیم بۆ رۆژئاوای کوردستان لە پاپای ڤاتیکان کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، داوای پشتیوانییان لە پاپای ڤاتیکان کردووە "بە هێزی مەعنەویی خۆی." هەروەها گوتیشی، "داوام لە ئەحمەد شەرع کرد نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب." خەختی لەوەش کردەوە، هەمووان هەست بە مەترسیی داعش دەکەن