ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی ئافرەتەکەی سلێمانی راگەیاند

13-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی دوێنێ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی ئافرەتێک بە گولـلە کوژرا. ئاسایش رایگەیاند، ئەمڕۆ "تاوانباری بکوژ"یان دەستگیرکردووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 13ـی شوباتی 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە و دوو کەسی هاوکاری راگەیاند.
 
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە: "لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لە رێگەی برایەک و زاوایەکییەوە هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم[ـی کوردستان]، دوای چاودێریی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەیانیی ئەمڕۆ تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەی دەستگیرکران".
 
"تۆمەتباری بکوژ" بەگوێرەی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دوو تۆمەتبارەکەی هاوکاری پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
 
ئێوارەی پێنجشەممە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوڵی شار لە شاری سلێمانی، ئەو ئافرەتە بە چوار گولـلە کوژرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. دلێر ساڵح حەسەن، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین بوو

بکوژی مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین لە دیالە دەستگیرکرا

پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدینی کوشت. تۆمەتبارەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن بەرەو بەغدا، لە یەکێک لە بازگەکانی پارێزگای دیالە قۆڵبەست کراوە.