رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەنگی تەقینەوە و درۆن بیستراو و کۆنسوڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا. هاوکات سیستمی بەرگری لە کۆنسوڵخانەکە کەوتووەتەکار و چەند درۆنێکی تێکشکاندووە.
ئەو ناوچانەی دەنگی لێ بیستراوە بریتین لە سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، رانیە، سۆران، شیلادزێ، ئاکرێ، دەڤەری برادۆست، شێخان، هەریر و چەند ناوچەیەکی دیکە.
ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەکرد، لە سنووری ئیدارەی سۆران درۆن چیای کۆڕەکی کردووەتە ئامانج.
ئەو دەنگ و رووناکییانەی بیندران و بیستران، لە ماوەی چەند خولەکێکدا بوون و وا دەردەکەوێت، مووشەک و درۆنەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەڵدرابن بەتایبەتی لە سنوورەکانی پیرانشار و بەگم قەلای سەر بە نەغەدەوە.
مووشەکێکی ئێران کە لە ئاسمانی هەولێر خرایەخوارەوە، لە گوندی کۆرەکی گەورە کەوتەخوارەوە و شایەتحاڵێک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە بە رووداوی راگەیاند، "دەنگێکی بەرزی هەبوو و کاتێک دەنگەکە هات، خەڵکی گوندەکە تەقەیان کرد. ئەو مووشەکەش بە دووریی نزیکەی 50 مەتر لە گوندەکە کەوتەخوارەوە."
بەپێی گوتەی ئەو شایەتحاڵانە، مووشەکەکە نەتەقیوەتەوە، "ئەگە بتەقیبایەتەوە، زیانێکی زۆری بە گوندەکە دەگەیاند."
بەپێی گوتەی ئەو شایەتحاڵانە، مووشەکەکە نەتەقیوەتەوە، "ئەگە بتەقیبایەتەوە، زیانێکی زۆری بە گوندەکە دەگەیاند."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ