قایمقامی شێخان: کەسێک برایەک و دوو براژنی دەکوژێت

13-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
وێنەی سێ کوژراوەکە
وێنەی سێ کوژراوەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شێخان دەڵێت، لە ناحیەی کەڵەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ کەس کوژران.
 
رۆژی سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، کەسێک برایەکی خۆی و دوو براژنی کوشتووە."
 
وەکو قایمقامی شێخان دەڵێت، ئەو سێ کەسەی کوژراون لەگەڵ تۆمەتباریش دانیشتووی ناحیەی کەڵەکچین لە سنووری شێخان. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دوو ژنەکە بە ناوەکانی (د. ج. ش) و (س. ع. ئ) هەردووکیان لەدایکبووی ساڵی 2000ـن، پیاوەکەش بەناوی (ل. ئ. ئ) لەدایکبووی ساڵی 1993یە.
 
بە گوتەی سەردار شێخ یەحیا، تۆمەتبار بە ناوی (ئ. ئ. ئ)، دوای رووداوەکە رایکردووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نۆرەی بارهەڵگر لە بازگەی مەخموور

بازگەکانی حکومەتی عێراق مەخموورییەکانیان تووڕە کردووە

"بگەڕێوە" (ئیرجەع)، ئەمە ئەو وشەیەیە رۆژانە لە بازگەکانی حکومەتی عێراق لە مەخموور بە گوێی ئەو هاونیشتمانییانەدا دەدرێتەوە کە دەیانەوێت کاڵا و پێداویستییەکانیان ببەنە نێو قەزاکە. دانیشتووانی مەخموور دەڵێن ئەمە سزایە و دەیانەوێت شارەکە چۆڵ بکەن.