رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە کۆنسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،13ـی حوزەیران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كۆنسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لاى خۆيه‌وه كۆنسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نیشاندا و دووپاتى كرده‌وه كه "توركيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست له ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا بتوانێت بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات."
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ