رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بنكەی پۆلیسی عەربەت سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا."
دەشڵێت، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە، "سەرەنجام و كەمتر لە چوار کاژێر لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە."
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستادا هەرسێ تۆمەتبار ( ج. ف. ح، لەدایكبووی 1987)؛ (هـ. هـ. م، لە دایكبووی 2008)؛ (هـ. هـ. م، لەدایكبووی 2006) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ