هاتووچۆی دهۆک: هەر کەسێک بەهۆی ئاهەنگەوە رێگەکان بگرێت، رێکاری بەرامبەر دەگیرێتە بەر

13-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، هاووڵاتییان بەهۆی ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی لایەنە سیاسییەکانەوە رێگاکان دادەخەن و قەرەباڵخی دروست دەکەن، هەر کەسێک ئەو کارە بکات، رێکاری بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
 
رۆژی پێنجشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2025، عەمید رێبەر عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان و سەرکەوتنی لایەنەکان، هاووڵاتییان ئاهەنگ دەگێڕن؛ ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵخی و داخستنی رێگاکان و ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە."
 
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک داوای لە هاووڵاتییان کرد، ئاهەنگەکانیان بە شێوازێک بگێڕن، کە رێگری لە هاتووچۆ دروست نەکات و رایگەیاند: "هەر کەسێک رێگا بگرێت بە هەر هۆکارێک بێت، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە."
 
لە شەوی رابردووەوە رێگەی هەولێر بۆ دهۆک لەلایەن هەندێک کەسەوە وەکو دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر سەرنەکەوتنی بەربژێرێک داخرابوو. بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک گوتی: "ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە و ئێستا رێگەکە کراوەتەوە."
 
رۆژی 9ـی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت و رۆژی 11ـی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. رۆژی 12ـی مانگ کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.