سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا تاوتوێی دۆخی سووریا و ناوچەکە دەکەن

14-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا.
 
رۆژی چوارشەممە (14-1-2026) سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەرەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا خستەڕوو.
 
تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان پەیوەست بوو بە دۆخی سووریا، کە تێیدا باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە "هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا."

 

 
هەروەها باس لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق کرا.
 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و هەوڵەکان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە کرایەوە. ئەمە وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی مووشەکی ئێران کە بەرەو کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولیر دەڕوات

بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە هەولێر 6 هێرشی پووچەڵ کردووەتەوە

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لەکاتی زەنگی ئاگادارکردنەوەدا خۆیان بپارێزن. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداویش، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ 6 هێرش لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکاوە بەرپەرچدراونەتەوە