لە وان پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ژمارەیەک کەسی دەستبەسەر کرد

14-01-2026
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ژمارەیەک هاونیشتمانی دەستبەسەر کرد. بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە پەیوەندیی بە خۆپێشاندانەکانی رۆژانی رابردووی ئەو شارەوە هەیە.
 
بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە، 14-07-2026، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری وان ئۆپەراسیۆنێکیان کرد و هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ.
 
بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە پاساوی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی دەرەوەی یاسا" و "پێشێلکردنی یاسای گردبوونەوە و خۆپێشاندانەکان" کراوە و تێیدا ژمارەیەک هاونیشتمانی دەستبەسەر کراون. ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان گواستراونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ژمارەیان رانەگەیێندراوە.
 
ئەم ئۆپەراسیۆنەی پۆلیس دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێک بوو لە شاری وان وەک کاردانەوەیەک دژی هێرشەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، خۆپێشاندان بەڕێوەدەچوون.
 
پێشبینی دەکرێت ئەو کەسانەی رۆژی چوارشەممە دەستبەسەر کراون، بەشێک بن لە بەشداربووانی ئەو خۆپێشاندانانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕ و زیوێک

ئەنجوومەنی فەتوا: کڕین و فرۆشتنی زێڕ و زیو بە قەرز بە دینار دروست نییە

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەڵێ، "فرۆشتنی زێڕ و زیو به‌ قه‌رز به‌ دیناری عیراقی دروست نییه". گوتەبێژی یەکێتی زانایان دەڵێ: "خەڵک زێڕ و زیوی کڕیوە لە دەرەوە و هێشتا نەهێندراوەتە هەرێمی کوردستان و ئەوەش حەرامە".