لە رێگەی هەولێر - گەزنە شەش میکسەر سووتان

14-06-2024
ئەو شەش میکسەرەی سووتاون. وێنە: رووداو
ئەو شەش میکسەرەی سووتاون. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئاگرێکی گەورە لە رێگەی گەزنە لە سنووری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش بارهەڵگری میکسەر سووتان. 
 
ئاگرەکە لە کارگەیەکی کۆنکرێت کەوتەوە، لە بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی پێشتر بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، ژمارەیەک بارهەڵگری میکسەر لەو شوێنە راگیراون و دووکەڵێکی رەش لە شوێنەکە بەرزدەبوویەوە. 
 
بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە گوتی کە بەرگریی شارستانی ئاگرەکەی کۆنترۆڵ کردووە. 
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی بەرگریی شارستانی و شایەتحاڵان، ئاگرەکە لە پووش و پەڵاش بەربووە و دواتر بەرەو نێو کارگەکە تەشەنەی سەندووە. 

 

 

دواتر ئاگرەکە گەیشتووەتە تانکەری گازی یەکێک لە میکسەرەکان و سووتاوە. لەگەڵ ئەوەدا، ئاگرەکە بۆ میکسەرەکانی دیکەش تەشەنەی سەندووە و پێنج میکسەری دیکە کە بە تەنیشت یەکەوە راگیرابوون سووتاون. 
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، چوار لەو میکسەرانە بەتەواوی سووتاون. 
 
لە ماوەی نزیکەی 24 کاژێری رابردوودا، ئەمە پێنجەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە سنووری هەولێر روودەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.