کەشناسیی هەرێمی کوردستان: نمەباران دەبارێت

14-07-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە ناوچە سنوورییەکان نمەباران و بارانی پچڕپچڕ دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت تاوەکو نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما بە نزمی بمێنێتەوە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەممووزی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت؛ خێرایی با مامناوەندە و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسی روونیکردووەتەوە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی شەو ئەگەری کەمێک نمەباران و بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکەماندا هەیە.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی پلەی گەرما بەهۆی هەڵکردنی بای باکووری رۆژهەڵات نزم دەبێتەوە؛ کاتەکانی نیوەڕۆ و ئێوارە ئاسمان هەوری زیاتر و چڕتر دەبێت."
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، "سبەی لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان، پێشبینیی بارینی رێژنەباران هەیە؛ رەنگە ئەو شەپۆلە تاوەکو نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و پلەی گەرما بە نزمی بمێنێتەوە."
 
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی خێرایی با لە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت و مامناوەندە؛ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە لە ناوچەکانی نێوەڕاست و رۆژئاوادا، کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێک بەرز دەبێتەوە. بەو هۆیەوە پلەی گەرما 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
 
بەپێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی سێشەممە بەم شێوەیەی خوارەوە پێشبینی دەکرێت:
 
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''