نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

14-10-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان، نرخی نەوتی رۆژی سێشەممە بەرزکردەوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 18 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 16 سەنت بەرزبووەوە و بە 59 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا پابەندە بەوەی کە لەگەڵ سەرۆکی چین کۆتایی ئەم مانگە کۆببێتەوە.
 
بیسێنت پشتراستیکردووەتەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەی جیددیان لەگەڵ بەپرسانی چین هەبووە.
 
چینیش رایگەیاندووە، پێش ئەوەی بڕیار لە دانانی بەربەستی نوێ لەسەر هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان بدەن، ئەمریکایان ئاگادارکردووەتەوە.
 
بازاڕی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە وریاییەوە چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکای کردووە.
 
هەر جۆرە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بازرگانیی نێوان دوو وڵات کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت دادەنێت.
 
هەفتەی رابردوو چین رایگەیاند هەر کۆمپانیایەک کە کانزا دەگمەنەکان لە چینەوە هەناردە بکات پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەت هەیە و ئەوەش تووڕەیی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بەدواوە هات کە رایگەیاند بە رێژەی 100٪ پێناسی گومرکی بەسەر کاڵای چینیدا دەسەپێنێت.
 
دانیەڵ هاینێس، سەر بە بانکی (ئەی ئێن زێد) لەو بارەیەوە رایگەیاند، بازاڕی نەوت کاردانەوەی خێرا بە رووداوە جیۆسیاسییەکان دەدات.
 
بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لووتکەی هاریکاریی ئاسیا پاسێفیک، ناسراو بە ئەی پێک ترەمپ و شی جینپینگ کۆببنەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.