هاوپەیمانیی رزگارکردنی کەرکووک: ئاستەنگ بۆ بەربژێرانمان دروست دەکرێت

14-10-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هاوپەیمانیی رزگارکردنی کەرکووک، نیگەرانیی خۆی لە "هاوئاهەنگی نەکردنی ژمارەیەک وەزارەت و دامودەزگای حکومی لە پارێزگای کەرکووک" لەگەڵ بەربژێرەکاندا دەربڕی، بەتایبەتی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی فەرمی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
 
عەمار کەهیە، سەرۆکی هاوپەیمانیی رزگارکردنی کەرکووک رۆژی دووشەممە 13-10-2025 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دامودەزگایانە رێگرن لە بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن و پەیوەندیکردن بە جەماوەرەوە، "سەرەڕای ئەوەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان ئەو مافەیان بۆ بەربژێرەکان مسۆگەر کردووە."
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی رزگارکردنی کەرکووک جەخت لەوە دەکاتەوە، "خۆدزینەوەی هەندێک فەرمانگە، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و زانکۆ و پەیمانگەکان، لە پێدانی ئەم دەرفەتە یاساییە بە بەربژێرەکان، جۆرێکە لە جیاکاریی بێ پاساو لەنێوان بەربژێر و پارتەکاندا." هاوپەیمانیی رزگارکردنی کەرکووک ئەو کارانە بە "پێشێلکردنی بنەمای یەکسانیی دەرفەتەکان و بناخەی دادپەروەریی هەڵبژاردن" ناودەبات.
 
کەهیە داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، "لێکۆڵینەوەیەکی خێرا لە دژی ئەو دامودەزگایانە بکات کە کۆسپ بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە عێراقدا دروستدەکەن." هەروەها رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە "هەوڵی دانانی کاریگەری یان کەمکردنەوەی بەشداریی سیاسی دەدەن، یان سیستمی دیموکراسی دەکەنە ئامانج کە گەلی عێراق پەسندی کردووە."
 
لە کەرکووک 250 بەربژێر، کێبڕکێ لەسەر 12 کورسیی گشتی و کورسییەکی کۆتای پەرلەمانی عێراق دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.