تووندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی: تەقە لە ماڵی نەقیب محەممەد نەکراوە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لێپرسراوی راگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی دەڵێت، تەقە لە ماڵی نەقیب محەممەد لەتیف، ئەو ئەفسەرەی پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نەکراوە کە لە ساڵی 2021 لە کاتی ئەرکی فەرمیدا تەقەی لێکرا و کوژرا.
 
رۆژی یەکشەممە، 14-12-2025 نەقیب راز فریا، لێپرسراوی راگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "ئەو هەواڵانەی باس لە تەقەکردن لە ماڵی نەقیب محەممەد دەکەن، راست نین" و ئەگەر رووداوێکی لەوشێوەیە رووی بدایە، ئەوان ئاگادار دەبوون.
 
نەقیب محەممەد لەتیف ئەفسەر بوو لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان، رۆژی شەممە 4-12-2021 لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمی کە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە سکاڵای بەرامبەر کرابوو، تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا، چەند کارمەندێکی دیکەی پۆلیسیش بریندار بوون.
 
دوای چوار مانگ لە رووداوەکە، تۆمەتبارانی بکوژی نەقیب محەممەد لەتیف دەستگیرکران.
 
هەروەها دوای 11 دانیشتن و لێکۆڵینەوە، دادگەی سلێمانی بڕیاری دا بە لەسێدارەدان و قەرەبووکردنەوە بە 215 ملیۆن دینار بەسەر  بکوژانی نەقیب محەممەد لەتیف، ئەفسەر لە تووندوتیژی ژنانی سلێمانی سەپاند. 
 
 دادگەی تاوانەکانی 3ـی سلێمانی بەپێی ماددەی 406 (1 ئەلف، ز، هـ) بڕیاری لە سێدارەدانی سەپاند بەسەر بۆ تاوانبار "پ. ع. م" کە بکوژی نەقیب محەممەد بووە، هەریەکە لە (ی. پ) و (ت. ع)یش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژ زیندانی تاهەتایی بکرێن.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە