80 هەزار پێشمەرگە لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاوکاریی هاوپەیمانانی مانگی کانوونی یەکەمی پار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. تیمی 'هەژماری من' رایگەیاند، 80 هەزار ئەفسەری و پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەکەیانەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15ی کانوونی دووەمی 2026، تیمی 'هەژماری من' بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەش دەکرێت؛ 80 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە کە سوودمەند بوون لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، دەتوانن ئێستا هاوکارییەکانیان وەربگرن."
 
بە گوتەی تیمی 'هەژماری من'، "لە دوێنێوە پارەکە خراوەتە سەر هەژمارەکانیان و کێشەیان نییە."
 
وەزارەتی پێشمەرگە، رۆژی 13ی ئەم مانگە رایگەیاندبوو، "هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان، رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەت، لەم مانگەدا زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن و ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکەیان پێدەدرێت.
 
وەک پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەگوێرەی رێککەوتنێکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانان مانگانە بڕە پارەیەک دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بریکارێکی خۆراک لە کاتی دابەشکردنی خۆراک. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

هەشتەم بەشەخۆراکی پار دابەش دەکرێت

دوای ماوەیەک راگرتنی، رەزامەندی درا بە دابەشکردنی هەشتەم بەشەخۆراکی ساڵی رابردوو لەم مانگەدا. بەرپرسێکی دابەشکردنی خۆراک دەڵێت: "بە یەک نووسراوی هاوبەش تەواوی هەرێمی کوردستان لە دابەشکردنەکە ئاگادار کراوەتەوە".