کەشناسیی عێراق بۆ رووداو: هەینى ئەگەرى بەفربارین لە هەرێمى کوردستان هەیە

15-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینی دەکات شەپۆلی بارانبارین تاوەکو یەکشەممە لە هەرێمى کوردستان بەردەوامبێت و بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەستەکە دەڵێت، "بۆ شەوى هەینى ئەگەر هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمى کوردستان بەفر ببارێت."  
    
15ى  شوباتى 2024، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "بەگوێرەى پێشبینییەکانیان، ئەو شەپۆلەى دوو رۆژە عێراقى گرتووەتەوە بۆ رۆژى هەینى، 16ى شوبات بەردەوام دەبێت و بۆ شەو بارانى بەخوڕ و زریان لە پارێزگاکانى هەێمى کوردستان دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەرى بەفربارین هەیە."
 
عامر جابرى گوتیشى: "رۆژى شەممە کاریگەرى ئەو دوو شەپۆلەى دەریاى سپى نێوەڕاست و دەریاى سوور کە عێراقى گرتووەتەوە، لە ناوچەکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق کەم دەبێتەوە، بەڵام کاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان تاوەکو رۆژى یەکشەممە بەردەوام دەبێت."
 
بەگوێرەى ئامارەکانى بەشی کەشناسیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای دهۆک باریوە و بەدیاریکراوی لە ناحیەکانی بجیل و دینارتە کە 121 مللیمەتر بووە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.