لە 4 رۆژی پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرەی کەرکووک نزیکەی هەزار گرێبەست واژۆکراون

16-02-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
42 کۆمپانیای نێوخۆ و بیانی لە پێشانگەکە بەشداربوون.
42 کۆمپانیای نێوخۆ و بیانی لە پێشانگەکە بەشداربوون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە چوار رۆژی پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە کەرکووک، نزیکەی هەزار گرێبەستی فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون، پێداویستیی خانووبەرە و کەرەستەی کارەبایی واژۆ کراون. 
 
کۆمپانیای بێست کڵایمێنت،  کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و هاوبەشی کۆمپانیایەکی کوردە و تایبەتە بە ئامێری ساردکەرەوە. کۆمنپانیاکە و لە چوار رۆژی پێشانگاکەدا، زۆرترین گرێبەستی واژۆ کردووە. 
 
کەیوان بورهان، خاوەنی کۆمپانیای بێست کڵایمێنتە و لەبارەی ئەو گرێبەستانەی ئەنجامیانداوە لە پێشانگەکە دەڵێت، "زیاتر لە 100 باڵەخانە، چێشتخانە و کارگە گرێبەستیان لەگەڵ کردووین. هەروەها لەم پێشانگەیە توانیمان شارێک بە تەواوی وەربگرین لە 300 باڵەخانەیە و نزیکین لە وەرگرتنی شارێکی دیکە کە 200 باڵەخانەیە، بۆیە دەتوانم بڵێم، لەم پێشانگەیە زۆرترین گرێبەستمان ئەنجامداوە."
 
18 کۆمپانیای خانووبەرە و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە پێشانگەکە بەشداربوون. پڕ فرۆشترین خانووەکان لە پرۆژەی رۆیاڵ ستی بوون.  
 
لوقمان ئەحمەد، خاوەنی پرۆژەی رۆیاڵ سیتی باس لەوە دەکات، "بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، چونکە چەندین ساڵە پرۆژەکەمان دیار نەبوو، لەو ماوە کەمەدا سەردانیکارێکاری زۆرمان هەبوو و دەتوانم بڵێم زیاتر لە 300 بۆ 400 کەس پەیوەندییان پێوە کردووین." 
 
بۆ یەکەمجار بەبەشداری 42 کۆمپانیا کە 9 کۆمپانیایان بیانی بووە، پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرە، بەسپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کەرکووک ئەنجامدرا. 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

غاز

102 بریكاری فرۆشتنی گازی شلی ماڵان لە سلێمانی سزادران

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێ، 102 بریكاری دابەشكردنی بوتڵی گازی شلی ماڵان بەهۆی ‏گرانفرۆشییەوە سزادراون ‌و ‏سزاكانیش تاوەكو ئاستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بریكاری فرۆشتنەكە ‏رۆیشتوون.‏