کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

15-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە؛ کەشناسێکێش گوتی، یەکەم رۆژی جەژن ئەگەری تاوەباران هەیە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوی رۆژی شەممە، 15ـی نیسانی 2023ـی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمان ساماڵ و کەمێکیش پەڵە هەور دەبێت. هەروەها ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ 3 بۆ 5 پلە، پلەی گەرما بەرزبووەتەوە و سبەیش بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 4 پلەی دیکە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە".
 
هەر ئەمڕۆ شەممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو کۆتایی هەفتە کەشوهەوا جێگیر دەبێت و رۆژانەش پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. گوتیشی: "کۆتایی هەفتە و بۆ یەکەم رۆژی جەژن ئەگەری تاوەباران لە ناوچە جیاکان هەیە، ئەویش بارانی بەهارە دەبێ".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر: 26 
- سلێمانی: 25
- دهۆک: 25 
- کەرکووک: 27
- هەڵەبجە: 25
- زاخۆ: 25
- سۆران: 23
- گەرمیان: 29

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ژیریی دەستکرد و شوێنگرتنەوەی دەستی کار لە کوردستان دا

لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتری تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد، بەردەوام پرسیاری ئەوە دەکرێت: ئایا ئەم تەکنەلۆژیایە جێی دەستی کار دەگرێتەوە و شوێن بە فەرمانبەر (مرۆڤ) لە کەرتی تایبەت و حکومی لێژ دەکات؟ بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ژیریی دەستکرد نەبووەتە مەترسی بۆ سەر بژێوی فەرمانبەر، کارمەند و کرێکار.