زیندانییەکی سیاسیی کورد لە شرنەخ دوای 29 ساڵ ئازاد کرا

15-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی فاتمە ئۆزبای، کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە، دوای 29 ساڵ لە زیندانی ژنانی داخراوی شاکران ئازاد کرا.
 
فاتمە ئۆزبای لە ساڵی 1997 لە پارێزگای شرنەخ ـی باکووری کوردستان دەستگیر کراوە. دادگای ئاسایشی دەوڵەت بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای زیندانیکردنی تاهەتایی بەسەر فاتمە ئۆزبای سەپاندبوو.
 
ئۆزبای لە ماوەی ئەو 29 ساڵەدا لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان ماوەتەوە.
 
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لە لیستی زیندانیانی نەخۆشی سەختی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤدا بوو. لە زینداندا تووشی چەندین نەخۆشی بوو. لەوانەش شێرپەنجەی مەمک.
 
فاتمە ئۆزبای خەڵکی شارۆچکەی بازید سەر بە پارێزگای ئاگری ـی باکووری کوردستانە. لە زینداندا ژمارەیەک نووسین، هۆنراوە و چیرۆکی نووسیوە. چیرۆکی "مردووەکان بریندار نابن" یەکێکە لە چیرۆکەکانی ئۆزبای کە لە لیستی پەرتووکی چیرۆکەکانی ژنانی زینداندایە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.