باوکێک 26 چەقۆ لە منداڵە دوو ساڵانەکەی دەدات؛ چۆن روویدا؟

15-08-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
پۆلیس گومان دەکات، باوکی منداڵەکە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بێت.
پۆلیس گومان دەکات، باوکی منداڵەکە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عەلی تەمەن دوو ساڵان، پاش ئەوەی لەلایەن باوکییەوە 26 چەقۆی لێدرا، گەیێندرایە نەخۆشخانەی کۆماریی کەرکووک.
 
رووداوەکە لە شارۆچکەی خورماتوو روویداوە، دوای دروستبوونی شەڕ لە نێوان دوو هاوژینی بە نەتەوە عەرەب، کوڕە تەمەن دوو ساڵانەکەیان بۆ کۆتایی هێنان بە دەمەقاڵەی دایک و باوکی دەستدەکات بە گریان، بەڵام باوکی دەیباتە ژوورێک و دەیداتە بەر چەقۆ.
 
م. ع، خاڵۆی عەلی بە رووداوی گوت، "من لە ماڵیان نەبوو، کە چووم گوتیان لە منداڵەکەی داوە. دەڵێن باوکی بە چەقۆ لێیداوە. زۆری لەوەی دیکە [منداڵەکەی دیکە] نەداوە، بەس لەمەیانی داوە، دوو کوڕی هەیە، یەکێکیان بریندارە و ئەوەی دیکە ماوە. کوڕەکەی دیکەی لە لای ئێمەیە و باوکیشی لە زیندانە".
 
عەلی دۆخی تەندروستی ناجێگرە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایە. چەقۆکان بەر سەر، پشت، سک، قوڵ و رانی کەوتووە.
 
ئەحمەد نەجات، پزیشکە و بە رووداوی گوت، "سەبارەت بەو لێدانەی لە سەری دراوە، بووەتە هۆی ئەوەی کەمێک ئازار بە مێشکی بگات. دوێنی کە هێنایان هۆشی لەدەستدابوو، منداڵەکەمان خستووەتە ژێر چاودێری، سەبارەت بە لێدانەکانی سینگی، بووەتە هۆی خوێن بەربوون و سۆندەمان بۆ داناوە تا خوێنی ناو سینگی بێتە دەرەوە".
 
لە دوای رووداوەکە، باوکی عەلی لەلایەن پۆلیسی خورماتوو دەستگیردەکرێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پۆلیس گومان دەکات باوکی منداڵەکە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بێت.

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.