رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، شەش کەس لەنێو تانکەرێکی سووتەمەنیدا لە شێخان تووشی هەناسەتووندی بوون، یەکێکیان هەر ئەوکاتە گیانی لەدەستدا، دووانیان دۆخیان باش نەبوو و برانە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
واتە تاوەکو ئێستا دووانیان گیانیان لەدەستداوە کە باوک و کوڕن؛ باوکەکە ناوی زەنوون یونسە و کوڕەکەی ناوی یوسفە. کەسی سێیەم کە بریندارە و هێشتا لە نەخۆشخانەیە، خزمیانە، ناوی بەسام عامرە. سیانەکەی دیکە دۆخیان باشە و لەژێر چاودێری نین.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر یوسف کە تەمەنی 14 ساڵانە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
شایەتحاڵێک کە کەسوکاریانە بە پەیامنێری رووداوی گوت: یەکەم جار کوڕەکە چووەتە نێو تانکەرەکە، هۆکارەکەیشی دیار نییە، پاشان باوکەکە چووە رزگاری بکات، دواتریش ئامۆزاکەی، ئیدی ئاوا شەش کەس بەدوای یەکدا بۆ رزگارکردنی یەکدی چوون و ئەو رووداوەی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسانەی تووشی رووداوەکە بوون، لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتووی سەنتەری قەزای شێخان بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ