بەهۆی بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی لە کەلار کێشە بۆ بەشێک لە نەخۆشەکان دروستبووە

16-09-2023
هونەر حەمید
بەشێک لەو کارمەندە تەندروستییانەی مانیان گرتووە
بەشێک لەو کارمەندە تەندروستییانەی مانیان گرتووە
A+ A-
 
رووداو - کەلار

رەحیم ساڵح، تەمەن 65 ساڵ، باوکی چوار منداڵە و دەڵێت، "منداڵێکم نەخۆش بوو، پێویستی بە نەشتەرگەری بوو، خێرخواز پارەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ داوە." نەخۆشخانەی گشتی کەلار پێش بایکۆتی کارمەندان نەشتەرگەرییەکەی کردووە، بەڵام بۆ چارەسەری خۆی دەڵێت، ئەگەر بشمرێت ناڕواتە نەخۆشخانەی تایبەت و پارەی نییە.
 
رەحیم ساڵح، نەخۆش دەڵێت، "وەڵڵا ناتوانم بچمە نەخۆشخانەی تایبەت، ناتوانم بڕۆمە عیادەکان، ئیللا نەخۆشخانە گەورەکە ئەوە نەبێت مەگەر لە ماڵ دابینشم تاوەکو خودا چارەسەرم دەکات."
 
کارمەندانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەی قەڵا، کە تایبەتە بە نەخۆشییە گواستراوەکان لە کەلار، بایکۆتی دەوامیان کردووە، داوای دامەزراندن دەکەن.
 
رێبین ئەحمەد، کارمەندی خۆبەخش دەڵێت، "نەخۆشخانەکەمان گۆڕیوە بۆ قاوشی باتنی منداڵان، بۆیە رۆژانە نزیکەی 50 نەخۆش داخل دەبن، هۆکاری سەرەکیی بایکۆتەکەمان دامەزراندنە، ماوەی چوار ساڵە وەکو خۆبەخش دەوام دەکەین."
 
ئاریا عوسمان، کارمەندی خۆبەخش ئاماژە بەوە دەکات، "پێشتر بڕە هاندانێکمان لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتییەوە وەردەگرت لە مانگی نیسان ئەوەشمان نەماوە، ماوەیەک پێش ئێستا بەڕێز جەنابی وەزیر هاتە لامان، قسەمان لەگەڵ کرد، تەنانەی پشتگیریی داواکارییەکانی کردین و بەڵێنی پێداوین ئیشی جیدیی لەسەر بکات."
 
هەموو کارمەندانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان و پزیشکی نیشتەجێی خولاو، بایکۆتی دەوامیان کردووە، تەنها نەخۆشخانەی فریاکەوتن، سەنتەری گورچیلە و ژنان و منداڵبوون دەوام دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.