رووداو دیجیتاڵ
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ پارێزگاى دهۆك، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له باڵەخانەی پارێزگا له‌گه‌ڵ عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
رۆژی یەکشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى پارێزگاى دهۆك و كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزاريى گشتى له ناوچه جياكانى سنوورى پارێزگاكه تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر پێداويستييه‌كانى پارێزگا و قه‌زا و ناحييه‌كانى و باس له كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م يه‌كه كارگێڕييه‌كان و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان، كرا."
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا باسکراوە، پارێزگار و به‌رپرسانى ناوچه‌كه، وێڕاى ئاماژه‌دان به به‌رنامه و خشته‌ى ئه‌و كار و پرۆژانه‌ى له چه‌ندين بوارى جيادا له‌ژێر جێبه‌جێكردندان، يان پلانى جێبه‌جێكردنيان هه‌يه، ديد و سه‌رنجى خۆيان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى زياترى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان خسته‌روو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو؛ "تێیدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هێمن و ئارامى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و باپه‌ندى به رێنماييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانه‌وه كرد."
له كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "ستايش و ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌ش به هاووڵاتييان و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ