مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەرپرسی مەکتەبەکانی دەستنیشانکرد

15-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی 12 بەرپرسی مەکتەبەکانی هەڵبژارد، بەپێی هەڵبژاردنەکە یەکێتی وەزیری ژینگەی لە کابینەی سوودانیی بە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی لە بەغدا هەڵبژارد، جگە لەوەش دوو بەرپرسی بۆ مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی دیاریکرد. گوتەبێژی یەکێتیش دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی مەکتەبی سیاسی بەرپرسی مەڵبەندەکانیش هەڵدەبژێردرێن."
 
ئەمرۆ یەکشەممە، 15-10-2023، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووەم کۆبوونەوەی دوای کۆنگرەی پێنجەمی کرد، لە کۆبوونەوەکە 12 کەسی بۆ بەرپرسی مەکتەبەکانی ئەو حیزبە دیاریکرد.
 
لە دوای کۆبوونەوەکە سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بە بەشێک لە میدیاکانی حیزبەکەی راگەیاند، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەم کۆبوونەوەیە ئەرکەکانی بەسەر مەکتەبی سیاسیی دابەشکرد، چونکە لە لە کۆبوونەوەی رابردوودا لیژنەیەکمان پێکهێنابوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوەیەک بە بەرپرسی مەڵەبەندەکان و مەکتەبەکان دا بکات."
 
هەروەها گوتی، "ئێمە لە کۆبوونەوەی رابردوو گوتمان کاک د. خەسرەو گوڵ محەممەد، کاری ئەوە دەبێت نوێنەرایەتیی سەرۆکی یەکێتی بکات، رزگاری حاجی حەمە بەردەوام دەبێت لە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن، سەعدی ئەحمەد پیرە بەردەوام دەبێت وەکو گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان."
 
بەپێی گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەم بەرپرسانەی یەکێتی بە لێپرسراوی مەکتەبەکان و بەمشێوەیە هەڵبژێردران:
 
1- سەرکەوت زەکی - لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن
2- عیماد ئەحمەد - لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
3- قوباد جەلال تاڵەبانی - لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال
4- دەرباز کۆسرەت رەسوڵ- لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان
5- بڵێسە جەبار فەرمان- لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان
6- نزار ئامێدی – لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە بەغدا
7- بورهانی سەعید سۆفی- لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان
8- شێخ ئەحمەد حەمەکەریم، لێپرسراوی دامەزراوەی داهات، شوان قادر، لێپرسراوی دامەزراوەی خەرجی لە مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی
9- د.یوسف گۆران، لێپرسراوی مەکتەبی دیراساتی گشتی
10- تەلار لەتیف، لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری یاسایی
11- شاڵاو شێخ سەڵاح، لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی
 
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتیشەوە رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو لێکۆڵینەوە لەسەر مەسەلەی مەڵبەندەکان دەکرێت، ئەویش بەشێوەی کۆبەندی دەکرێت و هەر مەڵبەندە و خەڵکی خۆی بۆ دادەنرێت."
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبێتەوە، تاوەکو ئەرکەکانی خۆمان دابەش نەکەین و نەزانین کێ ئیشی چییە ناردنی شاند بۆ هەر لایەک کاری پێشوەختە. سەرەتا با هەوڵی ئەوە بدەین جارێک ئەرکەکان بەسەر هەڤاڵانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی دابەشبکەین، ئەو کاتە مەسەلەی دانانی خشتەیەک بۆ سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکان کارێکی ئاسانە."
 
پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 9-10-2023 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژارد، کە بەشێکیان نوێن، بەپێی ئەو لیستەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە ئەم سەرکردانەی یەکێتی بوونە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:
 
ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی:
 
- شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ
- دەرباز کۆسرەت رەسووڵ
- قوباد تاڵەبانی
- رەفعەت عەبدوڵڵا
- شاڵاو عەلی عەسکەری
- ئاسۆ مامەند
- جوان ئیحسان
- تەلار لەتیف
- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
- نزار ئامێدی
- بورهان سەعید سۆفی
- عیماد ئەحمەد
- شێخ ئەحمەد حەمەکەریم
- هاوڕێ شێخ دارۆ
 
هەروەها پێنج ئەندامی سەرکردایەتیش کە بریتین لە هەریەک لە "سەرکەوت زەکی، رزگار حاجی حەمە، شوان قادر، د. رێواز فایەق، د.یوسف گۆران" بە ئەندامانی یەدەگی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردران.
 
رۆژی 27-09-2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد و رۆژی 1ی ئەم مانگەش پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسند کرا.
 
لە کۆنگرەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا، وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی بە ناونیشانی سەرۆک ئەو پۆستەی هەبوو. حاجی مەسیفیش بە سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانیی یەكێتی دەستنیشانکرا کە ئەنجوومەنەکە لە 100 ئەندام پێكدێت و ئەندامەكانی لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە دەستنیشان دەكرێن.
 
رۆژی یەکشەممە 08-10-2023 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی کرد، تێیدا لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکە ئامادەبوو و باسی لە کارەکانی کۆنگرە کرد.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.