رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زانا و کەسایەتیی ئایینی، مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد قەڵاتی دەکات.
رۆژی هەینی، 15-12-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى زاناى ناودار و كه‌سايه‌تيى ديارى ئايينيى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتى و مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم".
هەروەها لە راگەیێندراوێکەدا هاتووە، "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به خزمه‌تى زانست و بوارى ئايينى به‌خشى. خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
ئەمڕۆ، زانا و مامۆستای ئایینی، مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد قەڵاتی لە تەمەنی 101 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر کۆچی دواییکرد.
مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد، ناسراو بە مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی لە ساڵی 1922 لە دۆڵی باڵەیان لە سنووری باڵەکایەتی لەدایکبووە، یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان.
ماوەی 15 ساڵ لە لیژنەی فەتوای کوردستان کاری کردووە، لە تەمەنی زانایی خۆیدا 20 مۆڵەتنامەی بەخشیوە بە مامۆستایانی ئایینی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ