رووداو دیجیتاڵ
هەردوو کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلال لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی پیڕڵ پترۆلیۆم، بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزای چەمچەماڵ تەرخان دەکەن.
بەپێی راگەیێندراوێک، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ئەو دوو کۆمپانیایە رایانگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و لافاوەی رووی لە ناوچەکە کردووە و زیانی گیانی و مادیی لێکەوتووەتەوە، بڕیاریان داوە بڕی دوو ملیۆن دۆلار (کە دەکاتە نزیکەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناری عێراقی) پێشکێشی خێزانە زیانلێکەوتووەکان بکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەم هاوکارییە بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابەش دەکرێت، ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییەی بەهۆی کارەساتەکەوە دروستبووە.
شاکر واجید شاکر، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەگاز لە عێراق رایگەیاندووە، "وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتمانی، ئەم دەستپێشخەرییەمان کردووە، بۆئەوەی لەپاڵ خەڵکی چەمچەماڵ بین لەم دۆخە سەختەدا و کار دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە مرۆییە."
شەوی رابردوو تۆڕی میدیایی رووداو لەڕێی بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ەوە، کە پێشکێشکاری نێوداری کورد رەنج سەنگاوی پێشکێشی دەکات، هەڵمەتێکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی سنووری گەرمیان، سلێمانی و کەرکووک راگەیاند و بڕی 5 ملیار و 887 ملیۆن دیناری بۆ زیانلێکەوتووان کۆکردەوە.
رۆژی 07-12-2025 شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتەوە و بۆ سێ رۆژ بەردەوام بوو؛ بەهۆیەوە لە بەشێکی باشووری کوردستان، لەنێویاندا قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری، لافاو دروستبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ