‎چوار كەسی دیكە لە دەستگیركراوانی لالەزار ئازاد كران

16-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
‎رووداو دیجیتاڵ

‎یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و تۆمەتبارانی دیکەی لالەزار لە سلێمانی دەڵێت، چوار کەسی دیكە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کراون.
 
‎ئەمڕۆ هەینی، 16-01-2026 قادر ئاغا مەنتک، یەکێک لە پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ چوار کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد كران."
 
‎13ی ئەم مانگە  17 دەستگیركراوی لالەزار ئازاد كرابوون.
 
‎12ی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار، لاهوور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی. بورهان رەشید گوڵە، پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بۆ وردبینیکردن دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی نێردرا بۆ دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێت."
 
‎شەوی 22ی ئابی 2025، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی دژە تیرۆر، ئاسایش و کۆماندۆ، دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی رازینەبوو خۆی رادەست بکات، هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزی چەکداری لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکران.
 
‎دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم-سلێمانی دانپێدانانی چەند کەسێکی بڵاوکردەوە و گوتیان، بە فەرمانی لاهوور شێخ جەنگی پلانی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان هەبووە و کاریان لەسەر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(بەرپرسیاری رەمەزان)

بەرپرسیاری رەمەزان؛ خێزانێکی شەش کەسی لە دهۆک؛ چوار نەخۆش لە یەک ژووری کرێدا

کوردستان محەممەد، دایکێکی تەمەن 33 ساڵە، لەگەڵ هاوژین و چوار منداڵەکەی لە سنووری قەزای سێمێل لە ژیانێکی پڕ لە ئازاردا دەژین. نەک هەر هەژاری، بەڵکو نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی بەرۆکی ئەم خێزانەی گرتووە و ئێستا لە یەک ژووری کۆن و بێ کەلوپەلدا، چاوەڕێی دەستی خێرخوازانن.