سەرۆک بارزانی: پێویستە کۆتایی بە ئاوارەیی و نەهامەتیی کوردانی ئێزدی بهێندرێت

16-04-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵ لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، پێویستە بە ئازادی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و کۆتایی بە ئاوارەیی و نەهامەتییەکانی ئەوان بهێندرێت.
 
سەرۆک بارزانی لە پەیامێک دا، ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی نیسانی 2024، پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی لە کوردانی ئێزدی کرد و رایگەیاند، "خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی رەسەنی گەلی کوردستانن، لە خۆشی، سەرکەوتن، ئازار و نەخۆشیدا ئێمە هەموومان هاوبەشین."
 
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "پێویستە خوشک و برایانی ئێزدی، بە سەربەستی و ئازادی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و کۆتایی بە ئاوارەیی و نەهامەتییەکانیان بێت کە ناحەزانی گەلی کوردستان بەردەوام بەسەر ئەواندا سەپاندوویانن".
 
لە بەشێکی پەمەکەیدا، سەرۆک بارزانی رایدەگەیێنێت، "کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانە و پێویستە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە پارێزگاری لێ بکرێت".
 
بۆ جەژنی سەری ساڵیان، سەرۆک بارزانی دەڵێت، هیوادارە کوردانی ئێزدی هەموو جەژن و بۆنەیەکیان بە ئاشتی و دڵخۆشی دەرباز بکەن و هەمیشە لە خۆشی دا بژین.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."