رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی بەهمەن حوسێن؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو "دڵسۆزانه و به بير و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌ى كردووه."
سەباح حوسێن، ناسراو بە بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەیانیی رۆژی هەینی 16ی ئایاری 2025 کۆچی دوایی کرد. مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی رایگەیاند، "پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە شاری هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی سەرەخۆشییەکەیدا لە بنەماڵەی کۆچکردوو، ئاماژەی بەوە کردووە، خوالێخۆشبوو، "هه‌ر دواى ته‌واوكردنى زانكۆ له تافى لاوێتییه‌وه، له رۆژگارى سه‌ختى خه‌باتدا، په‌يوه‌ندیى به ريزه‌كانى شۆڕش و پێشمه‌رگه‌وه كرد، دڵسۆزانه و به بير و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌ى كردووه."
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی بەهمەن حوسێن:
بۆ كۆچى دوايى خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حوسێن، به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى به‌ڕێزی و حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حوسێن كه هه‌ر دواى ته‌واوكردنى زانكۆ له تافى لاوێتییه‌وه، له رۆژگارى سه‌ختى خه‌باتدا، په‌يوه‌ندیى به ريزه‌كانى شۆڕش و پێشمه‌رگه‌وه كرد، دڵسۆزانه و به بير و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌ى كردووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/5/16
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ